كێشەی بەشێك لە حاجییانی عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەركرا

سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی ئەو حاجییانەی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بە ڤیزای ساڵ چووبوونە سعودیە چارەسەركرا.

غەریب ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە عێراقەوە بە ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە بەشێكی زۆریان نێردرابوونەوە بۆ شاری جددە كە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان و لەلایەن دامەزراوە رەسمییەكانی ئەو وڵاتەوە رێگرییان لێكرا كە لە رێگای دامەزراوە رەسمییەكانەوە نەهاتبێتن، بەڵام دوای گفتوگۆكردنی ئێمە لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لە عێراق داوامانكرد كە ئاسانكارییان بۆ بكرێت.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا كێشەی بەشێكی زۆر لەو حاجییانە چارەسەركرا كە بە ڤیزای ساڵ هاتبوونە سعودیە و بەشێكی زۆریان گەیشتوونەتە كێوی عەرەفە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
Total
0
Share