زاخۆ.. منداڵێک لە باڵەخانەیەكەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ 4 تشرینی یەکەم، منداڵێک لە نهۆمی پێنجەمەوە لە ناو شوقەکانی نیوزاخۆ، لە قەزای زاخۆ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەمیر عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەری تەندروستیی زاخۆ، بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، منداڵێک لە نهۆمی پێنجەمەوە لەناو شوقەکانی نیوزاخۆ، لە شاری زاخۆ کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمیر عەلی وتیشی، منداڵەکە تەمەنی ساڵێک و پێنج مانگە و یەکسەر لە کاتی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی لەمشێوەیە، لەناو شوقەکانی نیوزاخۆ لە شاری زاخۆ ڕوویانداوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی…
Total
0
Share