شەوی رابردوو تانكەرێكی هەڵگری سووتەمەنی لە نزیك دوڕیانی گوندی قادسیێ لەسەر شەقامی سەرەكیی بەرەدەڕەش-كەڵەك ئاگریگرت.
بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، تیمی بەرگریی شارستانیی بەردەڕەش گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.
ئەوەشی خستەڕوو، زیانەكان تەنها ماددی بوون.