ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداریی دەدەن

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف

ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن وەکو مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین و ئەو لێدوانەین کە وتی دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێن، دەڵێن چاوەڕوانن و هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن، بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو رادەگرن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، زیاد لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە پاساوی جۆراوجۆر کەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووە و دامەزراندنی راگرتووە، هەموو ساڵێک بەهۆی بێباکی حکومەت و گوزەرانی سەختی مامۆستایان و وانەبێژان، خوێندن دوای چەن مانگێک بایکۆت بە کەموکورتی بەڕێکراوە.

دەشڵێن، “وەکو مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین (نوسراوی ژ.1ی وەزیری پەروەردە لە 7ی1 ی 2024) کە تیایدا باس لە دوو خاڵ دەکات (بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی میلاک) دواتر لێدوانێکی دیکەی کە ئاماژەی بەوەکرد دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێین لەسەر کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە وردی چاودێری بەڵێن و  هەنگاوەکان دەکەن و ئومێد دەکەن لە جێی چاوەڕوانی مامۆستایان بن، بە پێچەوانەوە هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن دڵنیایی دەدەن بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو رادەگرین و ئامادەنابن چیدیکە پەروەردە بەم شێوە شکستخواردووە بەردەوامی پێبدەن و پێش دەسپێکی ساڵی نوێ بایکۆت رادەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە تەقەیان لەماڵێک کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share