لەسەر گەندەڵی سکاڵا دژی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک لە دەستەی دەستپاکی تۆمارکرا

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنەکە رایگەیاند، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک 9 ئۆتۆمبێلی داوە بە دەستەی دەسپاکیی کەرکوک و ئێستا لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی دەستەکەیە و لەسەر ئەو پرسە قسەمان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق کردووە و لێکۆڵینەوە دەکرێت.

دیلان عەفور ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیی و چاودێریی و بەدواداچوونەکانمان ئەو کارەمان کردووە و ئەو کارەی پارێزگاری بەوەکالەت لە پێناو چاوپۆشیی لە دۆسیەی گەندەڵییەکانی پارێزگای کەرکوکە.

ئەوەشی باسکردووە، کارەکە پێچەوانەی یاسایە و سەرپێچییە، بۆ ئەو مەبەستە قسەیان لەگەڵ حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی عێراق کرد و دەڵێت، “لەسەر نووسراوێکی ئێمە بڕیارە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بکرێت و لە نزیکەوە چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەین و کاری بەردەوامی لەسەر دەکەین”.

بابەتی پێشتر

ئۆمێد خۆشناو: هەر کەسێک لە پشت ئاگرەکانی هەولێرەوە بێت چاوپۆشی لێ ناکرێت

بابەتی دواتر

راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share