کەشناسی: رۆژانی جەژن پلەی گەرمی بەرزتر دەبنەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەکات لە رۆژانی جەژندا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم هەیە لە سبەی شەممەدا و پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەوە باس لەوەکراوە، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و کەشوهەوا سەقامیگر دەبێت لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم، سبەی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمی بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 43

سلێمانی : 38

دهۆک : 40

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 46

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

وڵاتێکی عەرەبی مەرجی ڤیزای بۆ گەشتیارانی عێراق هەڵگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share