لە هەولێر ئاگر لە كارگەیەك كەوتەوە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری كارگەكە گەیاند.
پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی چیمەنتۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار میكسەری چیمەنتۆ سووتاون.
كارگەكە دەكەوێتە سەر رێگای گەزنە لە سنووری هەولێر و پەیامنێرمان وتی، “لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە”.