تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەکانی دیکە بەشێوەی ئێشکگر 24 کاتژمێری بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، بڕیاری دەوام کردن بەشێوەی ئێشکگر سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەیی و سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە  و تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان) دەگرێتەوە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی  کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی  ژمارە  122 بکەن.

بابەتی پێشتر

رێنمایی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

سبەی هەینی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share