سبەی هەینی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، سبەی هەینی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند پەروەردەیەك دەدرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بەردەوام لەسەر هێڵ بووم كە شایستەی دارایی وانەبێژان بەر لە جەژن خەرجبكرێت و رەزامەندی دراوە كە سبەی شایستە داراییەكەیان دەدرێت.
راشیگەیاند، شایستەی دارایی وانەبێژان لە پەروەردەكانی بەردەڕەش، ئاكرێ، سێمێل، شێخان، ئامێدی، تلكیف، شنگال، رۆژهەڵات و رۆژئاوای دهۆك، زاخۆ، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان ، سۆران، مەخمور، خەبات دەدرێت.

وتیشی، “لە پەروەردەكانی دەوروبەری هەولێر، پەروەردەی ناوەندی هەولێر، پەروەردەی دەشتی هەولێر، شەقڵاوە، پەروەردەی كەركوك بەشی كوردی شایستە دارایی وانەبێژان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت. سەرچاوەکە…
Total
0
Share