وەرگەڕانی پیکابێک گیانیلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە لەسەر رێگای ناحیەی رزگاری – تیلەکۆ، کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی رزگاری – تیلەکۆ، نزیک گوندی ناوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کە بۆ گوندی گامەخەڵ رۆیشتووە، وەرگەڕا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share