جومانە غەلای: ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن دادەخرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دادەخرێت”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەردەوامن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دادەخرێت.

جومانە غەلای دەشڵێت، ژمارەی بەشداربووانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای کۆکردنەوەی داتاکان و هەڵسەنگاندنیان دیاریدەکرێت.

تاوەکو ئێستا چەندین جار وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و ئەنجامدانی دواكەوتووە، دوایین جار کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رۆژی 5ی ئەیلولی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێشنیازکردووە و چاوەڕوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ بەناچاری ئاوارەبوون گەیشتە 120 ملیۆن کەس

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: زیاتر لە 300 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێم هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و هەمان ئەو…
Total
0
Share