بانکی ناوەندی 280 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە بەڵام بەهای دۆلار بەرزە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 280 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 23 ملیۆن و 910 هەزار دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانیی بوو، بەڵام بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزە و 100  دۆلار هاوتای 146 هەزار و 900 دینارە.

بە گوێرەی خشتەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، خسنتەڕووی دۆلار 280 ملیۆن و 112 هەزار و 188 دۆلار بووە و لەو بڕەش 256 ملیۆن و 202 هەزار و 188 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی بازرگانی بووە.

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ماوەی چەند رۆژێکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و لە دوێنێدا 100 دۆلاری ئەمریکی، 147 هەزاری تێپەڕکرد و ئەمڕۆ هاوتای 146 هەزار و 900 دینارە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی گەرمیان: بە تۆمەتی دزینی 19 بتڵی غاز سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گە گەیشتە رێژەی %4 ی نرخەکەی. ئەمڕۆ دووشەممە نرخی…
Total
0
Share