د. بڕیار رەشید رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی 70.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، کێشەی مووچەی هێزەکانی 70 چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە مووچەی هێزەکانی 70 دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی سیولەوە دواکەوت.
لای خۆیەوە لیوا ئەحمەد لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری هێزەکانی 70 رایگەیاند، کێشەی کورتهێنانی مووچە چارەسەرکراوە و پێنجشەممە و هەینیش هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.