وڵاتانی جیهان زیاتر لە 14 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا تەرخاندەکەن

سندوقی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا 14 ملیار و 25 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئەمەش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چێوە هەوڵی سەرکردەکانی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان دێت.

لە کۆنفرانسەکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان جۆ بایدن ڕایگەیاند، “بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان لە جیهاندا پێویستمان بە بودجەیە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م وەبەرهێنانە له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا ژیانی 20 ملیۆن کەس ڕزگار ده‌كات و مردن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانەوە‌ بەڕێژەی 64% كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە شەش ملیار دۆلار دەدات بۆ دابینکردنی بودجە بۆ ئەو مەبەستە.

سندوقی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا هاوپەیمانییەکی کەرتی گشتی و تایبەتە و بنکەکەی لە جنێڤە، داوای 18 ملیار دۆلار دەکات بۆ خولی سێ ساڵی داهاتووی دابینکردنی بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییانە.

سندوقی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە ئەو بڕەی کە تائێستا کۆکراوەتەوە (14.25) ملیار دۆلار بەرزببێتەوە، چونکە پێشبینی دەکرێت هاوکاری زیاتر بکرێت.

هەروەها ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا بەڵێنیدا 715 ملیۆن یۆرۆ (703.63 ملیۆن دۆلار) بداتە سندوقەکە، کە بە وتەی خۆی بە ڕێژەی ٣٠% زیادیکردووە بە بەراورد بەو بڕەی لە خولی پێشوودا بەخشیویانە.

بابەتی پێشتر

سێ پەرلەمانتار پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار دابیندەكەن

بابەتی دواتر

100 خوێندكاری خوێندنگایەكی سلێمانی گەیەندرانە نەخۆشخانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share