ئاگر لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەوە و کەسێك گیانیلەدەستدا

لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێیڕاگەیاندین، لەبەشی سەرەوەی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی ئاگرکەوتەوە و کەسێک کە وەستای گاز بووە و کاری لەحیمی کردووە گیانیلەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە تەقینی تانکیی گاز بووە .

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و گەرمیان 44 پلە دەبێت

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: هێرۆ خان لەسەردەمی تەنگژەکاندا بوێرانە داکۆکی لە یەکێتی و حزبایەتیی راستەقینە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share