لە هەولێر دوو داواكراو رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوە

لە هەولێر دوو داواكراو رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەوەو تەقەیان كردووە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو داواكراو كە هێزەكانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر چوون بۆ دەستگیركردنیان، رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە و تەقەیان كردووە و لە ئێستادا یەكێك لە داواكراوەكان دەستگیركراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش برینداربووە، بەڵام بە تەقەی داواكراوەكان نەبووە، و هێزەكانی ئاسایش یەكێك لە داواكراوەكانی دەستگیركردووە و هەوڵی دەستگیركردنی كارمەندەكەی دیكەش دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە کرا کە ماڵەکەیان سووتا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کلیلی ماڵێکی ئاوەدان پێشکەش بەو دوو خوێندکارە…
Total
0
Share