ئەو منداڵەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

ئەو منداڵەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری کەرکوک برینداربوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئەو کەسەی لە رووداوی تەقینەوەی مینی چێندراودا لە ناوچەی جەبەل بۆر گیانیلەدەستدا ناوی عەزیز شەحازە عیسا یەو تەمەنی 42 ساڵانە.

لەبارەی ئەو منداڵەوە کە لە رووداوەکەدا بریندار بوو پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەکرد، منداڵەکە ناوی مستەفا عەزیز شەحازە تەمەنی 12 ساڵانە، لە رووداوەکەدا بەسەختی برینداربووە و لەنەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی جەبەل بۆر لە سنووری کەرکوک مینێکی چێندراو بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا باوکەکە گیانیلەدەستدا و منداڵەکەش برینداربوو.

ناوچەی جەبەل بۆر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی باکووری پارێزگای کەرکوک.

بابەتی پێشتر

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لە کەلار 12 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازیی هەولێر کەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share