پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێت.
بەپێی هەمان لیست هەر ئەمڕۆ مووچەی (ئەنجومەنی دادوەری و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان)، بۆ مانگی ئایار دابەشدەکرێت.