عێراق سێیەمین وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ چین

بەپێی ڕاگەیەنراوە گومرگییەکانی وڵاتی چین عێراق پلەی سێیەمی گرتووە لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی نەوتیان لە مانگی تشرینی دووەمدا بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کردووە.

ڕاگەیەنراوە گومرگییەکانی چین دەریانخستووە، “بری ئەو نەوتەی چین لە عێراقەوە هاوردەی کردووە 5.098 ملیۆن تۆن بووە، کە خۆی دەدات لە 1.24 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆی نەوتی هاوردەکراوی عێراق لەلایەن چینەوە لە یانزە مانگی ڕابردوودا 56.94ملیۆن تۆنە، ئەمەش بە رێژەی %21 زیاترە لەو برەی لە هەمان ماوەی ساڵی پاردا هاوردەی کردووە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە سعودیە لە پلەی یەکەمدایە لە هەناردەکردنی زۆرترین بڕی نەوت بۆ چین بە بڕی 8.48 ملیۆن تۆن نەوتی خاو کە دەکاتە 2.06 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

ڕوسیاش لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە بە هەناردەکردنی 6.1 ملیۆن تۆن، دەکاتە تێكڕای 1.48 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

بە تێبینی ئەوەی یەک تۆن نەوت دەکاتە حەوت بەرمیل نەوت.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە هەفتەی ڕابردوودا ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە تێکڕای 105 هەزار بەرمیل نەوت لە هەفتەکەدا، لە کاتێکدا لە هەفتەکانی ڕابردوودا بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزی بۆ سفر.

بابەتی پێشتر

شەمەندەفەرە نوێیەکەی چین ڕێگای 14کاتژمێر بە 3 کاتژمێر دەبڕێت

بابەتی دواتر

ئایا مێسی دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 لە بەرشلۆنە بڕوات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەمە 23ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share