بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمنی، هەواڵگری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمنی، هەواڵگری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنی و هەواڵگری، هەماهەنگیی نێوان هێزەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی هاریكارییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئارامیی ناوچەكە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی بەرەوپێشچوونی توانا مرۆیی و سەربازییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەكان بەرچاوڕوونیدا و ئاماژەی بەوەكرد، “ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە پەیوەستە بە توانا و لێهاتوویی ئێوەوە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەكان لەو چوارچێوەیە و لەپێناو ژیانی خەڵكدا بێت، زیادكردنی هەماهەنگییەكان و كاری هاوبەشی نێوانتان، فاكتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە، پابەند بە یاسا بەركارەكان و بڕیارەكانی دادگا بەتوندترین شێوە رووبەڕووی یاساشكێنی ببنەوە و هیچ دەرفەتێك بەو كەسانە مەدەن كە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەكە و ژیانی خەڵكەكەمان دەكەن”.

لەبارەی پەیوەندی و هاریكاریی نێوان هێزە ئەمنی، سەربازی و هەواڵگرییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداد، سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “ئەو پەیوەندییە بەهێزەی بونیادنراوە بەردەوامیی پێبدەن، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانتان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە، ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشكەری هەیە و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم”.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هەریەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سەرۆك، ئەفسەر و كارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، دەزگای ئاسایشی هەرێم، دژەتیرۆر، كۆماندۆ، ئۆپەراسیۆن، هەواڵگریی هێزی پێشمەرگە، هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس كرد كە هەمیشە و بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە كار و ئەركە نیشتمانییەكانیان بەجێدەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share