کەی بنەتۆو بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت؟

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، هەندێک رێککار ماون بۆ دیاریکردنی نرخ و شێوازی دابەشکردنی بنەتۆو دوای یەکلاکردنەوەیان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بابەتی بنەتۆو بۆ ئەمساڵ چەند کێشەیەکی تێدابوو، لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ ئەو مەسەلە پێکهێنرا، ئەوان کۆبوونەوەی خۆیان کردووە و کۆنووسێکیان ئامادەکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە نووسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ ئەوەی نوێنەری خۆی بۆ لیژنەکە دەستنیشانبکات و لەسەر دیاریکردنی نرخ و بڕی خەمڵێندراوی بنەتۆو، هێشتا وەزارەت وەڵامی نووسراوەکەی نەداوەتەوە، هەر کات ئەوان نوێنەری خۆیان دیاریکرد، بە زووترین کات دابەشکردنی بەسەر جوتیاراندا دەستپێدەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێكاریی یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو ئامێرانەی كە چیمەنتۆ دەگوازنەوە (خەباتەی مەركەزی) هۆشداری بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی…
Total
0
Share