ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “ئێستا بەنزین بۆ کەرکوک دابینکراوە و قەیرانەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت”.
د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین بەردەوام لەگەڵ کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکان و بەرپرسانی بەغداد لەسەر هێڵ بووین و هەوڵەکانمان بەرهەمدار بوون.
دەشڵێت، ئێستا بەنزین بۆ کەرکوک دابینکراو قەیرانەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.