کەسوکاری مامۆستا جیهان تەها روونکردنەوەیەکی نوێ بڵاودەکەنەوە

کەسوکاری مامۆستا جیهان تەها کە لە شەوی 10 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە رووداوێکدا لە سنووری بلە و بارزان گیانیلەدەستدا روونکردنەوەیەکی نوێ بڵاودەکەنەوە و جەخت لە بوونی گومان لەسەر رووداوەکە دەکەنەوە.

کەسوکاری مامۆستا جیهان تەها لە روونکردنەوەکەیاندا رایانگەیاندووە، مامۆستا جیهان تەها کە لە هەولێر ژیاوە لەماوەی رابردوودا لە سێ چاوپێکەوتن دەرکەوتووە کە رەخنەی توندی لە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە گرتووە لە لەکەمتەرخەمی و بەداوانەچوونی داواکاریەکانی وانەبێژان، لەبەرئەم هۆکارانەیە کە لە تاوانی تیرۆرکردنیدا دەسەڵاتی کوردی لە سنوری هەولێر و بادینان بەپلەی یەکەم تۆمەتبارە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، جیهان شۆفێرێکی باش نەبووە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و بەتایبەتیش چوون بۆ دەرەوەی شار، بەجۆرێک لەماوەی ژیانی بەهیچ شێوەیەک بۆ جارێکیش نەچۆتە دەرەوەی شار، ئەو رێگایەی کە جیهان پێیگەیەنراوە، رێگایەکی سەخت و دژوار و یەک سایدە، پێچ و شاخ و داخێکی زۆری تێدایە، تەنانەت بەڵگە هەیە بۆ ئەوەی کەپێشتر شوێنی رووداوەکە ئامادەکرابێت بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

باسیانلەوەشکردووە، جیهان ئەو رۆژە کە تیایدا تیرۆرکراوە زۆر بەئاسایی و بە رێکوپێکی بەرنامەی رۆژەکەی خۆی کردووە، لەهەمان رۆژ کاتژمێر 2:06 ی دوانیوەڕۆ پەیوەندی لەگەڵ برایەکەی هەبووە و بەڵێنی جێبەجێکردنی کارێکی پێداوە ، دەنگی زۆر ئاسایی دەرکەوتووە، بەڵام لە کاتژمێر 4:10 ی عەسر لەگەڵ ئەندامێکی تری خێزانەکەمان دەنگی نوساوە و لەرزینێکی زۆری پێوە دیاربووە. بەجۆرێک کە وادەردەکەوێت لە ژێر هەڕەشەو فشار قسەدەکات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئۆتۆمبێلێکی هێندە بچووکی مامۆستا جیهان مەحاڵە ئاگرێکی لەو چەشنە کەبەئەندازەی چوار مەتر بەرزدەبێتەوە هەروەک لەوێنە و ڤیدیۆیەکان دا دەردەکەوێت، هەروەها وەرگەڕانێکی زۆر ئاسایی کە تەنها یەک جار وەرگەڕاوە و تەنانەت وا گومان دەکرێت کە ئۆتۆمبێلەکە هەر بەدەست وەرگەڕابێت و پاشان سوتێنرابێت، لەهەمووی سەیرتر شوێنی رووداوەکەیە کە دەکەوێتە بلەو بارزان، ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستان و تەنانەت خەڵکی بیانیش دەزانین کە ئەو ناوچەیە لەلایەن لایەنێکی دەسەڵات کە لەلوتکەکانی حوکمڕانی دان تەواو کۆنتڕۆڵکراوە و کەس و کاریان لەو دەڤەرە ژیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ تا ئێستا 154.9 ملیمەتر باران زیاتر باریوە لە هەڵەبجە بەراورد بە ساڵی رابردوو

بابەتی دواتر

سبەینێ دابەشکردنی نەوتەکەی بەغداد دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share