بەرگریی شارستانیی ھەرێم چەند رێنماییەکی تایبەتی بڵاوکردەوە

سەبارەت بە وەرزی گەرما و ئەگەرەکانی ئاگرکەوتنەوە و خنکان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ھەرێم چەند رێنماییەکی تایبەتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”نابێت له كاتی گەشت و سەیران ئاگر له دەشت و چیا و شوێنی گشتی بكرێتەوه و لە نزیک بەندا و رووبارەکان مەلە مەکەن”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ”بەهۆی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی بەست و چەم و بەنداوەکان و هاتنی وەرزی گەرما چەند رێنماییەک دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان توشی هیچ مەترسییەكی گیانی و ماڵی نەبنەوه”.

بەرگریی شارستانیی ھەرێم سەڤارەت بە رێنماییەکانم دەڵێت، ”نابێت به هیچ شێوەیەك پوش و پەڵاش پێش ماڵ یاخود له دەشتودەر و له گۆڕستان و باخ و بێستانەكان ئاگری تێبەربدەن، چونكه ئەبێتە ھۆی رووداوی گەورەی ئاگر و زیان به دەورووبەر ئەگەیەنێت، هاوکات نابێت له كاتی گەشت و سەیران ئاگر له دەشت و چیا و شوێنی گشتی بكرێتەوه كه قەبارەی ئاگرە گەوره بێت یان پاشماوەی ئاگر بەجێبھێڵدرێت چونكه بەھۆی باوە ئەو ئاگرە بڵاوئەبێتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بەكارنەھێنانی یاری ئاگرین لەكاتی سەیران بەتایبەتی لەلایەن منداڵان، نیشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكی ئاگرین بەتایبەت له دەشت و پێ دەشتەكان، هاوکات فڕێنەدانی بتڵی شوشه، دەبەی ئاو، پاشماوه یاخود مادده سوتێنەرەكانی وەک گاز و بەنزین و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەی خەڵوز بەكاردێت”.

دەشڵێت، ”شۆفێری دەڕاسه نابێت لەناو دەغڵ و پاوان دەڕاسەكەی چاكبكات یان لەحیم و كۆسەرە بەكاربھێنێت یاخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستی نانخوارد”.

سەبارەت بە رێنماییەکانی پاراستنی هاوڵاتییان لە خنکان بەرگریی شارستانیی ھەرێم دەڵێت، ”نابێت ئەوانەی ئەچنە نزیک چەم و رووبار و بەست و بەنداوەكان مەلەبكەن یان رێگا به مناڵەكانیان بدەن مەله بكەن، هەروەها ئاگاداری ئەو منداڵانە بن كه خاوەن پێداویستیی تایبەت، داون یاخود نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە نزیک له ئاوی چەم و رووبارەكان نەکەون”.

‎هەرچی سەبارەت بە گەشتیارانە ئەوەشی خستەڕوو، ”گەشتیاری بیانی و خوارووی عێراق ئەبێت ئاگاداری ئەو شوینانە بن كه گەشتی بۆ ئەكەن یاخود سەردانی ئەكەن تاوەکو توشی ھەڵدێران و خنكان نەبن چونكه ئاوی كوردستان سارده، هەر چەنده مەلەوانیش بن بەھۆی ساردی ئاویەكان ئەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانیان لەو ئاوانە”.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share