پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه چه‌ند جارێك دزی له‌ماڵێك كردبوو.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنووسینگەی نەهێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ سكاڵای تۆماركرد كە چه‌ند جارێك دزی له‌ماڵه‌كه‌ی كراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌لێكۆڵنه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و چه‌ند جارێك دزی له‌ماڵێك كردووه.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.