یەکێتیی زانایان داوا لە حاجییان دەكات قوربانییەكانیان لە كوردستان ئەنجامبدەن

لە پەیامێکدا یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، داوا لە حاجیانی کورد دەکات، قوربانییەکانی خۆیان لە رێی وەکیلەوە لە کوردستان ئەنجام بدەن، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەتە.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، بەو پێیەی ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرەو ئامادەکاریی جەژن دەڕوات، خوشک و برا حاجییەکان نزیکدەبنەوە لە رێوڕەسمی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندی ئایینی؛ خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجام دەدەن، کە خێرو سوننەتێکی گەورە و بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوادی گەورەیە.

یەکێتییەکە دەشڵێت، “لەو سۆنگەیەوە داوا لە حاجییەکانمان دەکەین بە لەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابوریی ناوخۆیی، هەوڵبدەن قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لەرووی شەرعییەوە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە قوربانی لەرێی وەکیلەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

باس لەوەشدەکات، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خزم و کەسوکار و خەڵکی هەژار لە رۆژانی جەژن دڵخۆشتر ببن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتر بکەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share