قائیمقامییەتی سلێمانی: دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن چەرەسدا گیرا

قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و ئاشکراشیکرد، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو تۆن چه‌ره‌سدا گرت و هۆشداری به‌هاوڵاتییان ده‌ده‌ن كه‌ خواردن و پێداویستی بێ به‌روار نه‌كڕن.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بونی به‌روار و نادیاری سه‌رچاوه‌ی هاوره‌كردنه‌كه‌ی و نه‌شیاوی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدا عه‌مباركراوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی دوو تۆن و (444) كلیۆگرام چه‌ره‌سدا گرت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ رۆژانی پێش جه‌ژن له‌ بازاڕه‌كاندا ساغیبكاته‌وه‌.

گۆران قادر ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و چه‌ره‌سه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و له‌كاتی به‌ هه‌بوونی گومان له‌ هه‌ر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌كی نه‌شیاودا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

پارتی بە رەسمی داوای بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share