پارتی بە رەسمی داوای بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەكات

پارتی بە فەرمی نووسراوی بەشداربوونی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان نوسراوی ویستی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسییەكان كردووە.

لە دوێنێوە کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ هاوپەیمانیەتی، حزب و کاندیدەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا كردەوە.

جومانە ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی خۆتۆمارکردنەکە لە 8 تاوەکو 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رۆژی 5ی ئەیلولی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشنیارکردووە و، چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی وادەكەیە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە بەرەو چارەسەرێکی بنەڕەتی دەڕوات

بابەتی دواتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن چەرەسدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share