لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک گردی عەلی ناجی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانیەکانی ڕووداوەکەوە نییە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە لە جۆری فۆرچنەرە و تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبەوە بووە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکەن.

سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن و تا ئێستا هیچ زانیاریمان لەبارەی زیانە گیانییەکانی ڕووداوەکەوە نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا. ئەژی ئەمین، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/…
Total
0
Share