پەیامی سودانی لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێك پەیامی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، نامەیەکی کراوەمان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی (پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر) ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد، هەمان رۆژ لە رێگای نووسینگەکەیانەوە نامەکەیان پێگەیشت و، دڵنیاکراینەوە کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات.

وتیشی، “پێشتریش پێشنیارمان کردبوو، ئەنجومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە بە کۆد ناوەکانیان بنێردرێت و، پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی تر بەناو بنێردرێن”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە رێککەوتوون و، ئەمڕۆ و سبەی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم وردبینیی لیستەکان بە ناوەوە تەواو دەکەن و، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرج دەکرێت، رەنگە مووچەی دوو مانگی رابردووش بێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: لەکاتی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە…
زیاتر ببینە

پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن خەرجدەكرێت

ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن لەناو شار خەرجدەكرێت. بەپێی ئاگادارییەكی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share