پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی كرایەوە

لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی كرایەوە.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی پرۆژەی یەكتربڕی بەردەم باخی بەختیاری كرایەوە.

پێشتر سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەكە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی شاری سلێمانی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە تەواوبوونی کێشەی ترافیک و لۆد و قەرەبالغیی دەرەوازەی سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

باسی لەوەشكرد، پرۆژەكە هەر لەسەرەتاوە بە پشتگیری و پاڵپشتیی جێگری سەرۆك وەزیران ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

لەمانگێكدا 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایکبوون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە نزیكترین كاتدا مووچە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share