لەمانگێكدا 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایکبوون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوودا 390 منداڵی كوڕ و 390 منداڵی كچ لە نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و 198 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و423 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، مانگی رابردوو 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 390 منداڵیان كوڕ بوون و 390 یان كچ بوون، لەو ژمارەیە 468 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 312 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 207 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 107 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share