ناڕەزایی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر گەیشتە هێنانەدەرەوەی منداڵان لە قوتابخانە

دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی کەمیی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەوە و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتووانی گەڕەكی تۆپزاوا-ی هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و وەك ناڕەزایەتییەكیش منداڵەكانیان لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە.

دانیشتووانی ئەو گەڕەكە لەمیانی قسەكردنیان بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایانگەیاند، كێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە، ئەمە جگە لەوەی لە خوێندنگەی گەڕەكەیاندا قەرەباڵغییەكی زۆر هەیە و 80 خوێندكار لە پۆلێكدان.

دانیشتووانی گەڕەكەكەی هەولێر داوایان لەلایەنی پەیوەندیداركردووە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابینبكات، “بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە”.

نیگەران بوون بەوەی “بەهۆی كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاك و نەبوونی ئاوەڕۆوە، منداڵەكانیان نەخۆشكەوتوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش كێوماڵی ناوچەكانی زینانە و دەوروبەریان كرد. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایشدا هاتووە، 12ی…
Total
0
Share