ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی درێژكرایەوە

بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ پێنج رۆژ درێژكرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری رایگەیاند، بڕیاردرا ماوەی قەدەغەی راوی ماسی درێژبكرێتەوە بۆ 20ی حوزەیران، تا ئەو رێکەوتە راوكردن قەدەغەیە و لە رێکەوتی 2024/6/21 راوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە.

دەربارەی هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنەكەش روونیكردەوە، هەندێک جۆری ماسی کە لە رووبار و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، لە ئێستادا ماوەی گەرا دانانیان تەواونەبووە و پێویستیان بە پلەی گەرمی بەرز هەیە بۆ گەرا دانان.

ساڵانە قەدەغەی راوی ماسی لە 5ی3ی2024وە تا 15ی6ی2024 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەكرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 47 پلە

بابەتی دواتر

لەمانگێكدا 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایکبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share