ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ هاوپەیمانیەتی، حزب و کاندیدەکان کردەوە کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی خۆتۆمارکردنەکە لە 8 تاوەکو 13 ی حوزەیرانی 2024 بەردەوامدەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشووتریش دەرگای تۆمارکردنی حزب و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە، و چەند لایەنێک ناوی خۆیان تۆمارکرد.

پێشتر چەند جارێک وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، بەڵام پرۆسەکە ئەنجامنەدراو دواتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 5ی ئەیلولی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێشنیارکرد.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی بەهجەت موکەرەم لە زێی گەورە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: خواردنەوە وزەبەخشەكان مەترسیی جەڵتەی دڵ زیاددەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share