ماتۆڕێک سووتا و ماتۆڕسوارەکە برینداربوو

لە ناحیەی گەڵاڵەی سنووری قەزای سۆران ئاگر لە ماتۆڕسکیلێک بەربوو و ماتۆڕسوارەکەشی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماتۆرسکیلێک لە ناحیەی گەڵالە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی قەسرێ دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، ماتۆڕەکە بەتەواوی سووتا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسوارەکە کە بەرەگەز ئێرانی بووە و رێژەیەک سووتاوی هەبووە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە.

بابەتی پێشتر

سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

بابەتی دواتر

لە کەرکوک ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share