روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە.

قائیمقمایەتی دەربەندیخان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی تانکەرێکی سووتەمەنی لە خوار تونێلی دەربەندیخانەوە دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە ئاگریگرت، بەئامادەبوونی هێزەکانی بەرگریی شارستانی ، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان و بەهاوکاری هێزەکانی ناوخۆ لە شاری دەربەندیخان و بەرگریی شارستانی قەزای شارزوور و سەرۆکایەتیی شارەوانی دەربەندیخان دەستبەجێ بەشۆفڵ و گلێدەر و ئالیاتی شارەوانی بەشداربوون، فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بەدابینکردنی تانکەری ئاو هاوکاربوون ، فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا و بە هاوکاری ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی شار توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا دوو هاوڵاتیی کە شۆفێری تانکەرەکەبوون برینداربوون کە برینی یەکیان سەختە و بە رەچەڵەک عەرەبن، لەهەمانکاتدا زیانێکی زۆر بە رێگاکە و دار و درەختی دەوروبەری رێگاکە و تاوەرەکانی کارەبا گەیشتووە بەدرێژایی زیاتر لە 300 مەتر.

ئاشکراشیکرد، لەدوای رووداوەکە دەستبەجێ قایمقام پۆلیسی دەربەندیخانی راسپاردووە بۆ لابردنی سەرجەم شوێنکاری ئەو بەنزینفرۆشانەی لەهەردوو بەری سەرەتای شەقامی 30 مەتری لەسەر شۆستەکان کاریان دەکرد و جارێکی دیکە رێگا نادرێت هیچ کەسێک لەو شوێنانەدا کاربکات،جگە لەوەش فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا راستەوخۆ دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەستیان کردووە بەچاککردنەوەی زیانەکانی کارەبا بەشێوەی کاتیی، هاوکات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ چاککردنەوەی رێگاکە و ئەو زیانانەی بەریکەوتوون.

جەختیشیکردەوە، گەر رێگای ناوتاق تەواونەکرێت ئەم رووداوانە دووبارە دەبنەوە، داواش دەکەین تا رێگاکە تەواودەکرێت، رێگای جێگرەوە دابین بکرێت.

 

بابەتی پێشتر

هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان رادەستی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێم: تاوەکو ئەمشەو هەر خێزانێک تۆمارنەکرابێت تۆماری دەکەین

دەستەی باڵای سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای پەیوەندی و هەماهەنگییمان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەربارەی پڕۆسەی تەواونەبوونی…
Total
0
Share