رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی گۆرەتوو لە قەزای سۆران دوو هاوڵاتیی برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی گۆرەتوو نزیک بەنزینخانەی پیرەفات رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیکاب و کیا دووتەنی روویدا و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلە نیسانەکە وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە روویداوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

دیارنەمانی جانتای مامۆستایەکی زانکۆ لە دیداری ئەنجومەنی پارێزگاکان کاردانەوەی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share