رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بەهۆی دەستپێکردنی کاری نۆژەنکردنەوە، لە سبەینێوە رێگای سەرەکی قەڵادزێ – دارەشمانە دادەخرێت.

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران و گەشتیارانی مەرزی کێلێ دەکەینەوە کە لە سبەینێ شەممەوە، رێگای سەرەکی قەڵادزێ ـ دارەشمانە دادەخرێت بەهۆی دەستبەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی چاککردنی رێگاکە، بەهۆی ئەمەش شۆفێران دەتوانن وەک رێگای جێگرەوە لە رێگای دێگە ـ گیرە هاتووچۆ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چاکسازی لە رێگا جێگرەوەکەدا کراوە و ئامادە کراوە بۆ هاتووچۆی شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share