گەنجێک لە رووباری دیجلەدا خنکا

ئێوارەی دوێنی چوارشەممە گەنجێک لەنێو ئاوی دیجلە لەناحیەی زابی سەر بە قەزای حەویجە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، گەنجەکە تەمەنی 18ساڵانە و دانیشتووی گوندی شەریعەی سەر بە ناحیەی زابە، شارەزایی لە مەلەکردن هەبووە، بەڵام بە هۆی ساردی ئاوەکە نەیتوانیوە دەربچێت و خنکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لەسنووری کەرکوك پێنج کەس خنکاون دوو لە خنکاوەکان ژن بوون، جیا لە تەرمی گەنجەکە گوندی شەریعە تەرمی یەکێک لەو دوو ژنەش تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

دووان لە قوربانییەکان لە بەنداوی کۆچەك خنکاون و یەکێکیشیان لە ناحیەی پردێ خنکاوە.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم: بانكێكی نوێ لە "هەژماری من" بەشدار دەبێت

بابەتی دواتر

دوو ماتۆڕسواری گەنج لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share