لە رووداوێكی ھاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

رووداوێكی ھاتوچۆ لەسەر رێگای ھەولێر – دھۆك روویدا و بەهۆیەوە شۆفێرێك بە سەختی برینداربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، رووداوێكی ھاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر رێگای گشتیی نێوان هەردوو شاری ھەولێر و دھۆك و لە نزیک قەزای شێخان روویدا.

رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و بارهەڵگرێكدا روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بە سەختی برینداربووە، بە مەبەستی چارەسەركردنی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئەم ئێوارەیە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن. جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
Total
0
Share