رێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێك بەهۆی یەكەم تووشبوون بە زنجیرەیەكی ئەنفلۆنزای باڵندە رادەگەیەنێت.
رێكخراوەكە رایگەیاند، قوربانییەكە نیشتەجێی مەكسیك-ە و تەمەنی 59 ساڵە، لە 24ی نیسان پاش دەركەوتنی (تا، تەنگەنەفەسی، سكچوون، رشانەوە و شەكەتی) گیانیلەدەستداوە.
ئەمە یەكەم حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤە لە جیهاندا كە لە تاقیگەدا پشتڕاستكرابێتەوە بە گۆڕاوی ئەی (ئێچ 5 ئێن 2)ی ئەنفلۆنزای باڵندە و یەكەم حاڵەتی تووشبوونە بە ئێچ 5 لەنێو مرۆڤدا لە مەكسیك.
رێكخراوە جیهانییەكە روونیكردەوە، پیاوەكە هیچ بەركەوتنێكی لەگەڵ پەلەوەر و گیاندارەكانی دیكەدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسە پێشتر تووشی چەندین دۆخی تەندروستیی دیكە بووەتەوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە خەوێندراوە، بە هۆكاری دیكە، بەر لەوەی نیشانە توندەكانی تیادا دەربكەوێت.
پێشتر مەكسیك چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە گۆڕاوی ئەی (ئێچ 5 ئێن 2)ی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی لەنێو پەلەوەری كێڵگەكاندا تۆماركرد.