پێنج لە گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی رۆژووگرتن

پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە باس لە سوودە تەندروستییەکانی رۆژووگرتنێکی تەندروست دەکات و دەڵێت، “چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان دەرخستووە کە بەڕۆژووبوون رێژەی چەوریە خراپەکان دائەبەزێنێت”.

د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە ئاماژە بە پێنج لە گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی رۆژووگرتن دکات و دەڵێت، “رۆژووگرتنێکی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی هەیە یەکێکیان دابەزینی کێشی لەشە، دوای هەشت کاتژمێر لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێت، جەستە بۆ بەدەستهێنانی وزەی پێویست پەنا دەباتەبەر ئەو گلوکۆزەی لەناو ماسولکە و جگەردایە، دوای تەواوبوونی شەکری کۆگاکراو ئینجا چەوری زیادە دەتوێتەوە و کێش دادەبەزێت”.

دەڵێت، “بەڕۆژووبوون پاک بوونەوەیە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان، دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی جەستە، ریخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات”.

لە سوودێکی دیکەدا ئەو پزیشکە دەڵێت، “چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستووە کە بەرۆژووبوون رێژەی چەوریە خراپەکانی وەک چەوری دڵ و سەر جگەر دادەبەزێنێت و رێژەی چەوری باش بەرز دەکاتەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری کۆگاکراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری کۆگاکراو”.

ئەوەش رووندەکاتەوە کە رۆژووگرتن بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەڵێت، “بەڕۆژووبوون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد دەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و پارکینسۆن، هاوکات رۆژووگرتن ژمارەی خڕۆکە سپییەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان رادەماڵێت، بەوەش سیستمی بەرگری بەهێزتر دەکات”.

سەبارەت بە لایەنی دەروونی لەکاتی بەرۆژووبووندا، ئەو پزیشکە دەڵێت، “هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبوون بەهۆی ووشکبونەوە و دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و تێکچوونی کاتی خەو و خواردن، باری دەروونی تێک دەچێت بەڵام وردە وردە کەسی رۆژووەوان لەگەڵ ئەو بارودۆخە نوێیە رادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین و بەهۆی تازەبوونەوەی خانەکانی مێشک، بەڕۆژووبوونی رەمەزان کاریگەری باشی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و سترێس و دڵەڕاوکێ، هەروەها بەرزکرنەوەی ئاستی ئاگایی و تەرکیز و رێزگرتن لە خوود، لەلایەکی دیکەوە بەڕۆژووبوون رێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی خووگرتن بە جگەره و هاوشێوەکانیەوە”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگرتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەختیار عەلی لە ئەڵمانیا خەڵاتکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
Total
0
Share