پەرلەمانتارێک: رەنگە دوای جەژنی قوربان هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گرفتە سیاسییەکانی هەناردەی نەوت نەماون و پێدەچێت دوای جەژنی قوربان ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند، “گرفتە سیاسیەکانی هەناردەی نەوت ئێستا کۆتاییان هاتووە و تەنها گرفتی تەکنیکی ماوە،  پێدەچێت لەم رۆژانە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بکرێت و دوای رۆژانی جەژنی قوربان بە ئومێدی ئەوەین هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.”

ئاماژە بەوەش دەکات،” بڕی دوو تریلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان تەرناخکراوە و دەنگی لەسەردراوە، کە دەکاتە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە”.

دەشڵێت، “یەکێک لە گرفتەکان ئەوەیە کە چۆن بتوانرێت کۆمپانیاکان رازی بکرێن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە و دەبێت حکومەتی عێراق ئەو مەلەفە یەکلابکاتەوە.”

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. رووداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

سعودیە ئەمڕۆ بە رەسمی یەکەم رۆژی جەژن دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share