گەرمیان.. رووداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی باوەنوری سەر بە قەزای كەلار سێ كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لە ناحیەی باوەنوری سەر بە قەزای كەلار بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا یارس و نیسان سەنی سێ كەس برینداربوون، بریندارەكان هەردوو شۆفێرەكە و سەرنشینێكی نێو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاكە بووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا یارس بۆ ناحیەی باوەنور هاتووە بە ئاراستەی پێچەوانە، نیسان سەنی بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە و پێكیانداداوە و دواتر لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share