سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی هەتاو حاجی میرزا حەسەن، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خزمانی نەوڕۆڵی و حەمە تاهیر حاجی حەمەسەعید بەشارەتی دەكات و دەڵێت، “لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات”.

دەقی پرسەنامەكە…

بەڕێزان لە خزمانی نەوڕۆڵی

بەڕێز كاك حەمە تاهیر حاجی حەمەسەعید بەشارەتی ‌

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (هەتاو حاجی میرزا حەسەن) هاوسەری بەڕێزتان و خوشكی شەهیدی فەرماندە عەبدولڕەحمان میرزا حەسەن و كاك تە‌حسین میرزا حەسەن سە‌رۆكی عە‌شیرە‌تی نە‌وڕۆڵیمان پێگەیشت.

بۆ ئەمە خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی نەورۆڵی دەكەم كە رۆڵێكی كاریگەرتان لە خزمەتكردنی كوردستاندا گێڕاوە.

لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: 55 دۆنم زەوی لە بواری سەوزكردندایە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share