وەزارەتی دارایی لەبارەی ژمارەیەك لە مامۆستایانەوە بڕیاریدا

بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی پارەی ئەو مامۆستایانە خەرجدەكات كە لە خوێندنگە سورییەكانن و ئاشكرایدەكات ، “چەند ڕۆژێك پێش جەژن پارەی دوو مانگی ئەو مامۆستایانە خەرجكراوە”.

شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پارەی ئەو مامۆستایانەی لە خوێندنگە سورییەكان دەوامدەكەن پێشتر لەلایەن ڕێكخراوی یونسێفەوە خەرجدەكرا، بەڵام ماوەی دوو ساڵە ڕێكخراوەكە پارە بۆ ئەو مامۆستایانە خەرجناكات.

ئاشكرایكرد، “لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەی ئەو مامۆستایانە خەرجدەكرێت و پێش جەژنی ڕەمەزان پارەی مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵیان بۆ خەرجكراوە”.

بەڕێوەبەری ژمێریاریی پەروەردە وتی، ” بۆ مانگەكانی دواتر لیستی مووچەیان ئامادەكراوە و نێردراوە بۆ دارایی و پێمان ڕاگەیەندراوە كە دوومانگ جارێك پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت

جێگری سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت، لەمەودوا بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ…
Total
0
Share