هەلی دامەزراندنی بە گرێبەست لە هەڵەبجە و مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاری راگەیەندران.
بە مەبەستى پڕکردنەوەى ژمارەیەک بۆشایى میلاکى پسپۆرى و پاڵپشتیی پێکهاتە کارگێرییەکانى سەر بە وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، ئەنجومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکاریی دامەزراندن بە شێوەى گرێبەست بە رەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:
1- پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لە ئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
2- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.
3- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆرى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.
4- پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
5- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە كلیك لێرە بكە.