بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆنی گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت لە کاتێکدا بڕی گەنمی ئەمساڵ زۆر زیاترە.
بێگەرد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردوومانە کۆمەڵێک داواکارییان لە ئێمە هەبوو، ئێمەش سەرجەم بەڵگەنامەکانی خۆمان پێشکەشی بەغداد کردووە و بەرگریمان لە مافی جوتیارانی هەرێم کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە گفتوگۆکانمان سەرەتا وەفدی عێراق پێشنیاری وەرگرتنی 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمیان کرد، ئێمە رەتمانکردەوە، دواتر رێژەکەیان بەرزکردەوە بۆ 600 هەزار تۆن ئەویشمان رەتکردەوە، دوێنێ شەو بڕی 700 هەزار تۆنمان پەسەندکرد.
ئاشکراشیکرد، لە سبەینێوە دەرگای سایلۆکان دەکرێنەوە، جوتیاران دەتوانن دەست بە تەسلیمی گەنمەکانیان بکەن، هەر جوتیارێک بەپێی ئەو رێکارانەی لە کشتوکاڵی ناوچەکەی خۆی هەیە گەنمەکەی تەسلیم دەکات.