بە تۆمەتی بێهۆشکردنی خێزانێک و دزیکردن لێیان کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتباربووە بە بێهۆشکردنی ئەندامانی خێزانێک و دزیکردن لێیان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ تۆمه‌تبارێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌یان ‌و به‌ ده‌رمانی‌ بێهۆشكه‌ر بێهۆشیكردوون ‌و دواتر بڕێك زێڕ‌ و مۆبایلێك له ‌جۆری‌ ئایفۆنی‌ لێدزیون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ هاوكاری‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه ‌و ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو بۆ بێهۆشكردنی‌ خێزانه‌كه‌.

ئاشکراشیکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1976 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 444 و 15ی‌ چه‌ك له‌ یاسای‌ سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن‌.

بابەتی پێشتر

ئەنجوومەنى کۆمسیاران ژمارەى کورسیى کۆتاکانى پەسەندکرد

بابەتی دواتر

بەسەرهاتی ئەو كورسییەی لەڕێیەوە رزقی دوكانداران دابەشكراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە رووباری خازر خنکا

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازر خنکا. به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی ئاكرێ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، منداڵیك…
Total
0
Share